plus4
berî 1 roj
کارەبای عێراق بە کارەبای کەنداو دەبەسترێتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند لە ئامادەکارییەکانیان بەردەوامن بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو .
وتیشی، پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق و بە کارەبای وەڵاتانی کەنداو بەم نزیکانە بەتوانای 500 میگاوات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەکەوێتە کار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ، پرۆژەکە 95 لەسەد کارەکانی تەواو بووەو لەئێستادا لە قۆناغی تەواوکردنی رێوشوێنەکاندایە بۆ کارپێکردنی.
سەبارەت بە تورکیاش ، وەزارەتی کارەبا دەڵێت پرۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ تورکیا تەواو بووەو لەوەرزی هاویندا کاری پێدەکرێت.





