گڵابە
plus4
berî 3 roj

گەڵابەیەک کراوەتە سەکۆی مووشەکی و چەندین مووشەکی لێوە ئاراستە کران

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:20 خولەکی ئەمشەو، ژمارەیەک مووشەک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر (گەڵابە)، لەقەزای ئەبوغرێبی خۆرئاوای شاری بەغداوە هەڵدران.

وتیشی: ئەو ئۆتۆمبێلە وەک سەکۆی مووشەکی بەکارهێنراوەو چەند دانەیەک لەو مووشەکانە لەناوچانە کەوتنەوە کە دانیشتووانی تێدانین و دووربوون لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

ڕوونیشیکردەوە: مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ئەوتۆی ماددیشیان لێ نەکەوتەوە.

دەشڵێت: لەئۆپەراسیۆنێکی خێراشدا، هێزە ئەمنییەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەو ئەو مووشەکانەشدا گرت کە لەشوێنەکەووا مابوونەوە، بەر لەوەی بتوانن ئاراستەیان بکەن.

جەختیکردەوە: لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و بەپەلە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی ئەنجامدەرانی کردەوەکە، دڵنیاییشیدا کە دواتر وردەکاریی زیاتر ئاشکرا دەکەن.