plus4
berî 2 saet
وەزارەتی کارەبا هۆکاری کوژاندنەوەی کارەبا دەخاتەڕوو
وەزارەتی کارەبای عێراق:
بەهۆی کەمبونەوەی لەناکاوی غازی ئامادەکراو بۆ وێستگەی کارەبای غازی رمێلە لەبەسڕە؛ بەشێوەیەکی خێرا 1900 مێگا وات کارەبا نەماوەو وایکردووە هەموو هێڵ و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکوژێنەوە.
کار دەکرێت وێستگەو هێڵەکان یەک لەدوای یەک هەڵبکرێنەوە.
کەمێک لەمەوبەریش هێڵی فریاگوزاری کارەبا (تەواری) لە کەرکوک کەوتەوە کار.




