plus4
berî 3 saet
وردەكاری كوژرانی ئەحمەدی نەژاد
ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی، هەواڵی كوژرانی ئەحمەدی نەژادی راگەیاند لەگەڵ سێ لەپاسەوانەكانی.
بەپێی هەواڵەكە، ئەحمەد نەژاد سەرۆك كۆماری پێشوتری ئێران كە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی بەرژەوەندی رژێمە، دوێنێ شەممە لەماڵەكەی خۆی لەناوچەی نارمك لەتاران بەهۆی هێرشێكی موشەكییەوە كوژراوە.
ئەحمەدی نەژاد تەمەنی 70ساڵ، شەشەم سەرۆك كۆماری ئێران بوە و بۆ ماوەی دوو خول لەپۆستەكەدا ماوەتەوە، لەساڵی 2013ـەوە بەفەرمانی رێبەری باڵای شۆڕش كراوەتە ئەندامی ئەنجومەنی بەرژەوەندی رژێم.
ئەحمەدی نەژاد لەگوندی ئارادان لەپارێزگای گرمسار لەدایكبوە، لەتاران گەورە بوە.. پارێزگاری ئەردەبیل بوە، لەساڵی 2003 بۆ 2005 بەڕێوەبەری شارەوانی تاران بوە.
لەساڵی 2005 تا ساڵی 2013 سەرۆك كۆماری ئێران بوە.




