plus4
berî 2 saet
وەزارەتی بازرگانیی عێراق: مەترسن هەر شتێک لەناوچەکە ڕووبدات كۆگاکانمان پڕن لەخواردەمەنی
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: هیچ ترسێک بۆ کەمبوونەوەی خواردەمەنی لەئارادا نییە.
لەوبارەیەوە محەمەد حەنوون؛ وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی بەهاووڵاتیانی عێراق داو دەڵێت: تەواوی کۆگاکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، پڕن لەخواردەمەنی و ماددەی پێویستی خۆراکی.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە خواردەمەنیی پێویست لەکۆگاکانماندا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە لەناوچەکە ڕووبدات.




