کۆبونەوە
plus4
berî 2 saet

ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نوری مالیکی و تۆم باراک بڵاوکرایەوە

 

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مالیکی، لە کۆبونەوەکەدا مالیکی جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی پرۆسەی دیموکراسی و پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی کردووەتەوە. هاوکات تەئکیدی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و هەڵبژاردەی گەلەکەی کردوەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە هەردوولا پابەندبوونیان بە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی سەبارەت بەو بەدۆسێیانەی جێی گرنگی و بەرژەوەندی نێوان دووپاتکردوەتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا تۆم باراک، ڕۆڵی گرنگی عێراقی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاڵپشتیکردنی گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند.