وەکیل
plus4
berî 3 saet

وەزارەتی بازرگانی: نابێت بریکارەکانی خۆراک هیچ بەشە خۆراکێک لای خۆیان بهێڵنەوە

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: بەزووترین کات بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لەتەواوی عێراقدا بەزوویی ئەو خۆراکەی لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراک پێیاندەدرێت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشیبکەن و بەهیچ شێوەیەک لای خۆتانی مەهێڵنەوە.

لەوبارەیەوە؟ڕیاز مەهدی ئەلموسەوی؛ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بازرگانی و چاودێری سەر بەوەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ستافەکانی چاودێری خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ چاودێریکردنی کارەکانی بریکاران، ئامانج لەم هەڵمەتە دڵنیابوونەوەیە لەگەیشتنی سەبەتەی خۆراک بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەدەست هاووڵاتیان.

موسەوی وتیشی: دەبێت بریکاران بەزووترین کات خۆراکەکان بدەنە هاووڵاتیان و لەکۆگا ناتەندروستەکاندا بۆ ماوەیەکی درێژ نەیانهێڵنەوە، چوونکە ئەمە دەبێتە هۆی خراپبوون و تێکچوونی کەرەستەکان.