plus4
berî 1 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا سەرۆک یەکێتی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کردەوە.




