مین پاکردنەوە
plus4
berî 3 saet

تەواوی خاکی عێراق لە مینە چێنراوەکان پاکدەکرێنەوە

 

وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی خاکی وڵاتەکە لە مینە چێنراوەکان پاکدەکرێنەوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی ژینگەی عێراق؛ لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: ئێمە پابەندین بەپاككردنەوەی تەواوی خاكی عیراق لەهەموو جۆرەکانی مینی چێندراو و پاشماوەكانی جەنگ تاكۆتایی ساڵی 2028.

ڕوونیشیکردەوە: تائێستا نەبوونی بوودجەی تەرخانكراو بۆ ئەو کارە، بەربەستی سەرەكی بووە لەبەردەم جێبەجێكردنی پلانەكانمان و پاککردنەوەی وڵاتەکە لەمینە چێندراوەکان و مەترسییەکانیان.