plus4
berî 2 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا پێشوازیی لەعەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کرد.
هەردوولا دۆخی سیاسیی ناوچەکەو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقیان تاوتوێکرد.
بافڵ تاڵەبانی؛ پێویستی بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوەو وتی: یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.
جەختیشی لەئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان کردەوە.




