plus4
berî 3 saet
وەفدێکی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەو بوودجە دەچنە بەغدا
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، وەفدێکی هەرێم سەبارەت بەپرسی مووچەو چەند بابەتێکی تری نێوانیان، سەردانی بەغدا دەکەن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند: وەفدەکەی هەرێم بۆ پرسی مووچەو شایستەی داراییەکانی هەرێم و کێشەی خانەنشینان و بابەتی سەرژمێری دەچێتە بەغدا.
وتیشی: وەفدەکە لەسەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک وەزارەتی تری حکومەتی هەرێم پێکهاتووە.
بەپێی وتەی بەرپرسانس وەفدەکە، هەرێمی کوردستان جگە لەکۆی مووچەکانی ئەمساڵ، دەیەوێت تەواوی پشکی خۆی لەبەغدا لەبوودجەی گشتیی عیراق وەربگرێت، لەهەمان کاتدا کێشەی ئەو خانەنشینانەش چارەسەربکات، کە ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون، بەڵام تائێستا مووچەکانیان بۆ نەبەستراوە.




