رەنکردنەوە
plus4
berî 4 saet

وەزارەتی نەوت لەبارەی بۆڕی غازەكەی كەركوكەوە زانیاری نوێی بڵاوكردەوە

 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا سەمام دانرا بۆ ئەو بۆڕییە غازەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی باجوانی رۆژئاوای كەركوك تەقییەوە، لەئێستاشدا هەناردەی غاز لەكۆمپانیای نەوتی باكورەوە بۆ كۆمپانیای غاز دەستیپێكردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیك وێستگەی (ab2)ی تایبەت بە كەپسكردنی غاز لەباجوان، بۆڕییەكی گواستنەوەی غازی كۆمپانیای نەوتی باكور بۆ كۆمپانیای غاز تەقییەوە.