plus4
berî 1 saet
دابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتی مووچەخۆران دەستیپێکرد
دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات لەعێراق دەستیپێکرد، لەهەرێمی کوردستانیش لەئێستادا لیستەکە ئامادە دەکرێت تا لەهەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەستی بەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی خۆی کردووەو دوای پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقیش، ڕێکارەکانی ناردنی پارە هەرێمی دەستپێدەکات.
بڕیاریش لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 2 ڕەوانەی بەغدا بکات، پاشانیش 120 ملیار دینارەکە.





