مالکی
plus4
berî 1 saet

🔻هۆشدارییەکی توند لەئەمریکاوە بۆ عێراق

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکی هۆشداری زارەکی ئەمریکای بۆ عێراق ئاشکراکردووە کە تێیدا بەڕوونی بەبەرپرسانی عێراق وتراوە ئەگەر نوری مالیکی هەڵبژێردرێت بەسەرۆک وەزیران، عێراق رووبەرووی سزای ئابوری دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا

ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشێوەی زارەکی لەلایەن ئەمریکاوە ئاگادار کراوەتەوە، ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە بە سەرۆک وەزیران، ئەوە سزا بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکی عێراقدا دەسەپێنن.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی مانەوە یان دوورخستنەوەی مالیکی لە کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش كۆبوونەوەکە یەكلاكەرەوە بێت.