سەربازی
plus4
berî 1 saet

هەر هاوڵاتییەك پەیوەندی بەهێزێكی بیانییەوە بکات سزادەدرێت

 

لیژنەی فەرمانی دیوانی تایبەت بە نەهێشتنی پەیوەندی هاوڵاتیانی عێراقی بە سوپای روسیاوە، بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆبوەتەوە.

لەكۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێك دراوە سەبارەت بەو كەسانەی پەیوەندی بە سوپا و هێزی ترەوە دەكەن لەدەرەوەی عێراق و بڕیارەكانیش ئاراستەی سەرۆك وەزیران كراوە تاوەكو پەسەند بكرێت.

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت: بەپێی یاساكانی عێراق، هەر عێراقییەك پەیوەندی بە هێزێكی چەكداری بیانییەوە بكات بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی، روبەروی سزا دەبێتەوە.

بڕیارەكە زیاتر پەیوەندی بەو عێراقیانەوە هەیە كە چونەتە روسیا و بەرانبەر بەڵێنی پێدانی ناسنامەو موچەی باش، لەریزی سوپای ئەو وڵاتەدا دژی ئۆكرانیا دەجەنگن.