plus4
berî 2 saet
یاروڵڵا پیرۆزبایی جێگیرگردنی وەکو سوپا سالاری عێراق دەکات
عەبدول ئەمیر ڕەشید یارەڵڵا لە راگەیەندراوێکدا سوپاسی سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان و ئەو پەرلەمانتارانە دەکات کە دوێنێ دەنگیان داوە بە جێگیرکردنی وەکو سوپا سالاری عێراق.
دەشڵێت بەردەوام دەبێت لە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگاکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و هاوکارانی لە وەزارەتی بەرگری و سەرۆکایەتی ئەرکان.
دوێنێ هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدانی لەسەر جێگیركردنی عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا وەك سوپاسالاری عێراق خستە كارنامەی دانیشتنەكەوە و دەنگی لەسەردرا.
لە دانیشتنەکەدا هەرچەندە فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ( پشكی پارتی ) هەوڵدەدات ڕێگری لە پرۆسەی دەنگدانەکە بکات، بەڵام حەلبوسی گوێ بە تێبینییەکانی نەداو بەردەوامی دا بە پرۆسەی دەنگدانی جێگیرکردنی یاروڵا .
لەم لینکەوە ڤیدیۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێو پەرلەمان ببینە 





