عيراقييةكان سوباي روسيا
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

لیژنەی فەرمانی دیوانی تایبەت بە نەهێشتنی پەیوەندی هاوڵاتیانی عێراقی بە سوپای روسیاوە، بەسەرۆكایەتی قامی ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆبوەتەوە.

 

لەكۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێك دراوە سەبارەت بەو كەسانەی پەیوەندی سوپا و هێزی ترەوە دەكەن لەدەرەوەی عێراق و بڕیارەكانیش ئاراستەی سەرۆك وەزیران كراوە تاوەكو پەسەند بكرێت.

 

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت: بەپێی یاساكانی عێراق، هەر عێراقییەك پەیوەندی بە هێزێكی چەكداری بیانییەوە بكات بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی، روبەروی سزا دەبێتەوە.

 

بڕیارەكە زیاتر پەیوەندی بەو عێراقیانەوە هەیە كە چونەتە روسیا و بەرانبەر بەڵێنی پێدانی ناسنامەو موچەی باش، لەریزی سوپای ئەو وڵاتەدا دژی ئۆكرانیا دەجەنگن.