ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عێراق، 45 رۆژی داهاتوو ناسەقامگیر دەبێت و ناو بەناو باران دەبارێت و لەباكور و رۆژئاوا سارد دەبێت، بەڵام گەرما دەبێتەوە میوانی ناوچەكانی باشورو ناوڕاستی عێراق.
لەم 45 رۆژەدا كە مانگی رەمەزانێ تێدەكەوێت، كەشوهەوا بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت، لە شارەكانی باكور باران دەبارێت و كەشەكەش سار دەمێنێتەوە.
بەڵام لەبەغدا تاوەكو بەسڕە، پلەكانی گەرما دەست بەبەرزبونەوە دەكەن و شەوان فێنك دەبێت و بەرۆژ گەرم.
پێشبینی دەكرێت رۆژانی 23 تاوەكو 26ی ئەم مانگە، باران لەهەندێ ناوچە ببارێت هەورە بروسكە و رەشەباشی لەگەڵ دەبێت.




