سوتاني خيزانيك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

لەماوەی رابردوودا خێزانێك كە لە باوك و دایكێك و منداڵێكی تەمەن 20 رۆژ پێكهاتبون، بەسوتێندراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیاندا دۆزرانەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی ناسڕییە دەستگیركردنی بكوژەكەی راگەیاند.

 

بەپێی راگەیاندراوەكەی پۆلیسی ناسڕییە، بكوژەكە پاسەوانی كێڵگەی خێزانەكە بوە، دانی بەوەداناوە كە پیاوەكەی بە فیشەك كوشتووە و دواتر هاوژین و منداڵەكەی بە وایەر خنكاندووەو بۆ شاردنەوەی تاوانەكەش، هەرسێ تەرمەكەی خستوەتە نێو ئۆتۆمبێلەكە و سوتاندوێتی تا وادەركەوێت كە ئۆتۆمبێلەكەیان گڕی گرتووە.

 

پۆلیس دەڵێت: ئامانجی پاسەوانەكە لەم تاوانە تەنها ئەوە بوە كە كۆمەڵێك ئاژەڵیان هەبوە، بیدزێت و بیفرۆشێتەوە و پارەكەی بەرێت.