plus4
پێش ٢ ساڵ
وەزارەتی پەروەردەی عیراق، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی كەركوك دەكات، بۆ تاوتوێی كێشەكانی تاقیكردنەوەی وانەی كیمیا، شێرزاد رەشید کاکە، بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك ڕایگەیاندووە کە لێكۆڵینەوەی وەزارەت لەسەر هاتنەوەی بابەتی تەرككراوە لە پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی ئەو وانەیەی شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستی دەبێت ، ولیژنەكە نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدادەبێت
هەر وەک باسی لەوەش کردووە لە تاقیكردنەوەی وانەی كیمیا بۆ خوێندنی كوردی، 2ـی ئەم مانگە بەهۆی هێنانەوەی پرسیاری "دەرەكی و تەرككراو"، لە هەر هۆڵێكی تاقیكردنەوەدا نزیكەی نیوەی خوێندكارەكان یان زیاتر لە نیوە، تاقیكردنەوەیان بەجێهێشت و لە چەند رۆژی رابردودا زیاد لە جارێك ناڕەزاییان نیشاندا، بۆ داواكردنی دوبارە تاقیكردنەوە .