plus4
berî 2 saet
پەرلەمانی وڵاتێکی ئەوروپا چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی رۆژئاڤا دەردەکات
پەرلەمانی پورتوگال بڕیارنامەیەكی سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرد کە چەندین خاڵی گرنگ سەبارەت بە پاراستنی کورد و رۆژئاوای کوردستان لەخۆ دەگرێت.
بڕیارنامەكە لە چوار خاڵ پێكهاتووە و ئاڕاستەی حكومەتی پرتوگال كراوەو تێیدا داوای ئاگربەشتێك كاریگەر و هەروەها کاراکردنی میكانیزمی دیپلۆماسی و مرۆیی سەبارەت بە پاراستنی گەلی كوردو ناوچە کوردییەکانی سوریا دەکات.
هاوکات داوا لە حكومەتی پورتوگال دەکات هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی گەلی كورد و داكۆكی لە مافە مرۆییەكانی.
بڕیارنامەکەش بەکۆی دەنگی پەرلەمانی پورتوگال پەسەندکراوە.




