Plus4
berî 3 saet
🔻بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار قسەی کۆتایی کرد
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار جێگیرەو گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
وتیشی، هیچ کێشەیەکمان سەبارەت بە یەدەگی زێڕو دراوە بیانییەکان نییەو بەردەوام دەبن لە خستنە بازاڕی بڕی پێویستی دۆلار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ، پشتبەستنی رادەبەدەر بە نەختینەی پاره بۆ داواکارییەکانی بازاڕو ئابوری نوێ گونجاو نییەو پێویستمان بەبونیادنانی سیستمێکی پتەوی دارایی ئەلیکترۆنی شەفاف هەیە.




