plus4
berî 2 saet
کارنامەی دانیشتنی سبەی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوکرایەوە و پرسی د11عـ.ـشە گواستراوەکان بۆ عێراق تاوتوێدەکات.
لەوبارەیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی سبەی چوارشەممە بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە:
لەدانیشتنەکەو لەبڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات سەبارەت ڕاست و دروستییان کە لەلایەن هەندێک لەپەرلەمانتارانەوە پێشکەشکراون.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری داد، بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئامادەی دەبن، گفتوگۆ لەسەر بابەتی زیندانییە گواستراوەکان لەسوریاوە بۆ عێراق دەکرێت.
تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بەگفتوگۆی گشتی، کۆبوونەوەکەش کاتژمێر 11ی پێشنوەڕۆ دەستپێدەکات.




