plus4
berî 3 saet
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پێشنیازێکی سەیری مالیکی ئاشکرا دەکات.
زیا ناسری؛ سەركردە لەهاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: گەر ئاراستەكانی دانووستان پەكی كەوت، ئەوا ئێمە خاوەنی ئەو پێشنیازەین كە نابێت بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان پەكی بكەوێت و دەبێت حكومەت بەردەوام بێت تا خزمەتی خەڵك بكات.
ناوبراو لەمیانی دیدارێکیدا تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد: نوری مالیكی؛ لەدواهەمین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی كردووە، ئەویش تا ئەو کاتە بەبڕیاری پەرلەمان قەیرانەۆە چارەسەردەکرێت.





