داعش
plus4
berî 3 meh

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکرد، زیندانیانی د11عـ.ـش لەکاتی گواستنەوەیان لەسوریاوە بۆ عێراق، هەڕەشەیان لەپاسەوانانی عێراقی کردووەو سوێندیان خواردووە دوای هەڵاتنیان لەزیندان، پاسەوانەکان بکوژن.

لەوبارەیەوە ئەو سەرچاوەیە بەڕۆژنامەی شه‌رقول ئەلئەوسەتیان ڕاگەیاندووە: زۆربەی زیندانییەکان لەزیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لەبەغداو حیلله‌ ڕاگیراون، دوو ناوچەکە دەستبەسەرکردنی زۆر قەڵادارییان تێدایە.

دەشڵێت: دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیـ.ـرۆر بەرپرسیارە لەگواستنەوه‌ی زیندانییه‌كان و دواتر دابینكردنی ئاسایش بۆیان.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان: له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كان بۆ عێراق، دەست و قاچی زیندانییەکان بەستراوەتەوەو دەموچاویان داپۆشراوە.

بەو هۆیەوە هەندێک لەو زیندانییانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان لەپاسەوانەکان کردووە گەر لەداهاتوودا هەڵبێن، ئەوا هەموویان ده‌كوژن، بەڵام فەرمان كراوه‌ تا پاسەوانەکان قسە لەگەڵ زیندانییان نەکەن.