سزای لە سێدارەدان
plus4
پێش کاتژمێرێک

سزای لەسێدارەدانی بکوژەکەی باوکی مـ.ـوقتەدا سەدر جێبەجێکرا

 

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سزای لەسێدارەدانی تاوانبار (سەعدون سەبری قەیسی) جێبەجێکرا.

دەزگاکە دەڵێت: سزای تاوانبار بەهەڵواسین تا مـ.ـردن بوو، ئەو کارەش دوای ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامدرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەختیکردەوە: (سەعدون سەبری قەیسی) بەتاوانی قورس لەدژی مرۆڤایەتی سزاکەی بۆ دەرچووبوو.

تاوانەکانی ناوبراو بریتین لە: تیـ.ـرۆرکردنی محەمەد باقر سەدر؛ باوکی موقتەدا سەدرو چەندین زانای بنەماڵەی حەکیم و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بێتاوان