ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش کاتژمێرێک
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق؛ بڕیاریدا بەقەدەغەكردنی هاتنە ژوورەوەی 15 جۆر میوە لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق و بەبازگەكانیش دەڵێت: ڕێگە مەدەن تێپەڕببێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ؛ ئەو جۆرە میوانەی قەدەغەكراوە، لەمەودوا لەهەرێمی كوردستانەوە بهێنرێنە ژوورەوە بۆ شارەكانی تری عێراق، بریتین لە: (سێوی زەرد، مۆز، كیوی، ترێ، شووتی، كاڵەک، هەنار، تەماتە، پەتاتە، پیاز، لۆبیا، كولەکە، بیبەری سەوز، باینجان و سیر).
هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەم بەرهەمانە لەهەرێمی كوردستانەوە دەهێنرێنە شارەكانی عێراقەوە بەناوی بەرهەمی خۆماڵییەوە، لەكاتێكدا هیچ کام لەو جۆرە میوانە بەرهەمی خۆماڵی نین و لەدەرەوەی وڵات هاوردە دەكرێن.
وەزارەتەكە دەڵێت: ڕێگە بەهاتنە ژوورەوەی هیچ جۆرێک لەم میوانە نادرێت تا گرەنتی دەدرێت كە بەرهەمی ناوخۆیین.




