plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: ئەمڕۆ سەردانی تەیف سامی؛م کردو سەبارەت بەمووچە ئەمانەی پێووتم
ئەحمەدی حاجی ڕەشید؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی وەزیری دارایی عێراقم کرد سەبارەت بەم بابەتانەی خوارەوە:
یەکەم: مووچەی مانگی یەکی هەرێم، ڕایگەیاند کە لەژێر وردبینیدایەو لەم دوو ڕۆژە وردینییەکەی تەواودەبێت.
دووەم: بابەتی مووچە بۆ دوادەکەوێت و هەمیشە لەکاتی خۆیدا مووچەخۆرانی هەرێم وەریناگرن، وەزیری کاربەڕێکەر وتی: دەبێت سێ شتم بەدەستبگات کە بریتین لە (ژمێرەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆو نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت ڕادەستکردنی نەوت)، بۆیە هەر دواخستنیک لەو سێ بابەتە بکرێت منیش ناچار دەبم مووچە دوابخەم.
سێیەم: پلە بەرزکردنەوەو سەرە مووچە لەهەموو عێراق وەستاوە (ئەوە قسەی تەیف سامی)ە، چوونکە یاسای بوودجەمان نییە.
چوارەم: سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیاران، تەیف سامی وتی: سیولەمان نییەو کەسیش قەرزمان پێنادات، چوونکە حکومەت کاربەڕێکەرە.
پێنجەم: مووچەی ئەمساڵ کێشەی نابێت لەهەموو عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، تا ئەوکاتەی پابەندییەکان جێبەجێدەکرێن.
شەشەم: گەر لەگەڵ ترمپ تێکبچین، ئەوا باری ئابووریمان زۆر خراپ دەبێت.




