دادگای موسڵ
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دادگای تاوانەکانی نەینەوا، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئه‌و پزیشکه‌ دەرکرد کە لەنێو ساڵی ڕابردوودا هاوسەرەکەی لەشاری موسڵ سوتاندبوو.

دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار (ئیسماعیل عەتیە کەرجی) دەرکرد کە پیشەی پزیشکه‌، بەهۆی تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی بەناوی (ئیسرا عەزام سلێمان) کە ئەویش پزیشک بووه‌، دوای ئەوەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەشاری موسڵ سووتاندبووی.

تاوانبارەکە لەناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2025، بەنزینی بەهاوسەرەکەیدا کردووە کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، پاشان بەئەنقەست ئاگری تێبەرداو لەسەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەهۆی سەختیی ڕێژەی سووتانه‌كه‌ی گیانی لەدەستدا.