plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئیتر هۆڕنی بهرز لێبدەن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانتاندا دەگیرێت
لێدانی هۆڕنی بەرز دەبێتە هۆی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکانتان و سزای داراییشتان بەسەردادەسەپێندرێت.
لەوبارەیەوە لێپرسراوی هۆبهی ڕاگهیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاشکرایکرد: بەکارهێنانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل بەدەنگی بەرز سەرپێچیی هاتووچۆیه.
دەشڵێت: ئهو شۆفێرانهی دەستکاریی هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکانیان دهكهن دەنگی بهرز دەکەنەوەو تاڕادەی بێزاركهر، سزادهدرێن.
ڕوونیشیدەکاتەوە: سزای بەکارهێنانی هۆڕنی بەرزو بێزاركهر، دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلهكهی، وێڕای سەپاندنی سزای دارایی.




