plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار دەکرێت.
هاوکات عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیرانەوە هەیە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشێوەیەکی جددی کار لەسەر کۆتایی هێنان بە چەقبەستووی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکرێت.





