plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دوو مەفرەزەی د١١عش بۆردومان کران
ئەبو حەجەر عانی لەنێو کوژراوەکاندایە
مەفرەزەیەکیان کیای بارهەڵگریان پێبوە
ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی عێراق دوو مەفرەزەی د١١عشی لەقەزای بێجی و حەزەر بۆردومان کرد و 9 چەکدار کوژراون و ئۆتۆمبێلیش سوتێندراوە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 لەزنجیرە چیای مەکحولی سنوری ناحیەی زویەی لەقەزای بێجی؛ مەفرەزەیەکی د١١عش بۆردومان کراون کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر بونە.
ئۆتۆمبێلەکە سوتێندراوەو مەفرەزەکە کە چوار چەکدار بون هەمویان کوژراون.
هەر ئەمڕۆ لەسنوری قەزای حەزەری پارێزگای نەینەوا؛ مەفرەزەیەکی پێنج کەسی بۆردومان کراون.
بەپێی زانیارییەکان؛ ئەبو حەجەر عانی سەرکردە لەگروپی د١١عش لەنێو کوژراوەکاندایە.





