رغد
plus4
پێش 3 کاتژمێر

رەغد سەدام حسێن لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەتەوە

 

مەحمود موالدی هەماهەنگكاری گشتی حزبی رزگاری نیشتمانی سوریا لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: رەغد كچی سەدام حسێن هاتوەتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا كۆبوەتەوە.

بەوتەی مەحمود موالدی، لەسەر داوای هەواڵگری ئوردن و بەچاودێری هەواڵگری بەڕیتانیا رەغد كچی سەدام حسێن هاتوەتە دیمەشق و بەنهێنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو كە لەكۆبونەوەكەدا دوو بازرگانی ئوردنی لەكۆبونەوەكەدا بەشداربونە لەگەڵ 7 ئەفسەری پێشوی سوپای بەعس و چەند كەسایەتییەكی عێراقی و عەرەبیش بەشداربونە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە حزبییەی سوریا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئەسعەد شیبانی و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوریا بەشداربونە.

بەنهێنی مانەوەی كۆبونەوەكە و كاتەكەی، پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت.