مالکی
plus4
پێش کاتژمێرێک

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هێشتنەوه یا دوورخستنەوەی نوری مالیکی دەدات

وورخستنەوەی نوری مالیکی دەدات.

عەلی سابر کینانی؛ ئەندامی فراكسیۆنی (ابشر یا العراق) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا باس لەئەنجامی سەردانەکەی ئەم دواییەو ئەو پێشنیازانە دەکرێت کە لەهەرێمی كوردستان خراوەتەڕوو، لەگەڵ هەوڵێکی ناوخۆیی بۆ دیاریکردنی وادەیەكی كاتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی سەرۆکایەتی کۆمار كە لەدوو ڕۆژ تێپەڕنەكات.

دەشڵێت: لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش دەكرێت.

کینانی ڕوونیکردەوه: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا پابەندە بەکاندیدکردنی نوری مالیکی، بەڵام دوورنییە ئەنجامی کۆبوونەوەکە گۆڕانكاریی تێدا ڕووبدات، بەڵام هێشتا بابەتەکان یەکلایی نەکراونەتەوەو پێویستیان بەڕێککەوتنی کۆتایی هەیە.