plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبوونەوەکەی تورکیادا هۆشدارییان داوەتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بەوەی نابێت نوری مالیکی ببێتەوە بەسەرۆک وەزیران.
بەرپرسانی ئەمریکا لەهۆشدارییەکەیاندا وتوویانە: گەر چوارچێوەی هەماهەنگی سوور بێت لەسەر کاندیدکردنی نوری مالیکی، ئەوا ئەگەری هەیە ئەمریکا دەستبگرێت بەسەر داهاتە نەوتییەکانی عێراقدا کە لەبانکەکانی نیویۆڕک دانراون و بلۆکیان بکات.
ئەمەش دژایەتی تووندو ئاشکرای ئیدارەی ترەمپ بۆ گەڕانەوەی مالیکی بۆ کورسی سەرۆکایەتی وەزیران.
بەکارهێنانی چەکی داراییش لەڕێگەی بلۆککردنی داهاتی نەوتیی عێراقەوە، دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئابووریی عێراق.





