زیندان
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی دادی عێراق؛ لەڕاگەیاندراوێکدا ئازادكردنی زیاتر لە 750 زیندانیی لەزیندانەکانی وڵاتەکە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: لەکۆی ئەو ژمارەیە، زیاتر لە 381 زیندانیکراو بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون.

تیایدا هاتووە: لەماوەی مانگی ڕابردوودا، 751 زیندانیکرا لەگرتووخانەكانی بەغداو چەند شارێکی تری عێراق، لەلایەن فەرمانگەی چاكسازییەوە بڕیاری ئازادكردنیان بۆ دەرچووە.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: 370 زیندانیکراو بەفەرمانی دادگا ئازادكراون، 381 زیندانیکراوی تریش بەر لێبووردنی گشتی كەوتوون و ئازاد كراون.