plus4
پێش 12 کاتژمێر
بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان چەندین ماددە بۆ بەشە خۆراکی هاووڵاتیان زیاد دەکرێن
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بۆ مانگی ڕەمەزان چەندین ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیاد دەکات.
لەمیا موسەوی؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بەنیازە بڕی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیادبکات.
دەشڵێت: ئەم زیادکردنە هەندێک بابەتی دیاریکراو دەگرێتەوەو تەنها بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە، بەڵام پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.





