مالکی
plus4
پێش 7 کاتژمێر

نوری مالیکی: هەرگیز دەستبەرداری کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران نابم

 

دوای دەنگۆی کشانەوەی لەکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوری مالیکی؛ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: دەستبەرداری ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت نابم.

🔸 ژیانی سیاسی و دیموکراسی لەعێراق دوای ململانێیەکی تووندو قوربانیدانێکی زۆرو خوێنی شەهیدان لەدایکبووە، تا بەهاکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لەسەر ئاستی فیدراڵی و پارێزگاکان جێگیربوون.

🔸 ئێمە شانازی بەم دەستکەوتانەوە دەکەین و دەستی پێوە دەگرین، سوپاسی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکان دەکەین بۆ سووربوونیان لەسەر پاراستنی ئازادی و دیموکراسی.

🔸 ئێمە دەستبەرداری ئەم دەستکەوتە نابین و سازش لەسەر مافی گەلی عێراق ناکەین لەهەڵبژاردنی ئەو کەسەی متمانەی پێیەتی و لێهاتوویی تێدا دەبینێت بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغەکە.

🔸 ڕێز لەئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری سەربەخۆی خۆمان دەگرین و چاوەڕێین ئەوانیتریش ڕێز لەم بڕیارە بگرن، وەک چۆن ئێمە ڕێز لەئیرادەی ئەوان دەگرین لەبەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا.

🔸 هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکانمان پرسێکی نیشتمانییەو دەبێت ڕێزی لێبگیرێت.

🔸 چاوەڕوانی ئەوەین پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەو وڵاتانی زلهێز، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی هاوکارمان بوون و لەداهاتووشدا هاوکارمان دەبن، لەسەر بنەمای شەراکەت و بەرژەوەندی هاوبەش و دوور لەهەر دەستوەردانێک بێت.