گراهام
plus4
پێش 3 کاتژمێر

لیندسی گراهام هەنگاوە گرنگ و مێژوییەکە لەبەرژەوەندی کورد دەنێت

 

لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوێتی، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە تێکچوونی دۆخی سوریا دەڕوانم و کوردەکان لەلایەن حکومەتی نوێی سوریاوە کە هاوپەیمانی تورکیان، هەڕەشەیان لێدەکرێت.

دەشڵێت، وازهێنان لە کورد، گەورەترین هاوپەیمانمان لە لەناوبردنی خەلافەتی دا۱۱عــ،،ــش، کارەساتێک دەبێت بۆ ناوبانگی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای رزگاری کورد دەخەمەڕوو کە ئامانج لێی سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر حکومەتێک یان گروپێکدا بیەوێت دوژمنایەتی بەرامبەر کورد بکات.

ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، کە باوەڕی وایە یاسای ڕزگاریخوازی کورد پشتیوانییەکی بەهێزی سیناتۆرەکانی هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتەکان بەدەستدەهێنێت و پێویستە سزای بەهێزی هەبێت بۆ ئەوەی کاریگەری گەورە دروستبکات