تەیف سامی
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

تەیف سامی؛ وەزیری دارایی فیدراڵ داوا لەحکومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لیست و خشتەی تایبەت بەمووچەی فەرمانبەرەكانیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گرێبەست ڕەوانە بكەن.

تەیف سامی داوا دەكات لیستەكان بەوجۆرەی كە خەرجیی ڕاستەقینەی ساڵی ڕابردوو پیشاندەدەن، لەگەڵ (CD) كە بەڵگەنامەكانیان تێدابێت و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی وردبینی و سەرۆكی فەرمانگە یاخوود وەزیر یا سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بەوەزارەتەوە یاخوود پارێزگار یا هەركەسێك كە یاسا سەرپشكی كردبێت، واژۆكرابێت.