پیرۆزبایی
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

مایك پۆمپیۆ؛ وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" هەمان بابەتی سیناتۆر (لیندسی گراهام)ی بڵاوکردووەتەوە كە تیایدا دەڵێت: کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە پشتیوانمان بوون لە لەنێوبردنی د11عـ.ـش.

پۆمپیۆ؛ لەبارەی ئەو قسانەی لیندسی گراهام؛ نووسویەتی: پشتكردنە هاوپەیمانە كوردەكانمان کارەساتێکی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت بۆ ئەمریکا کە ڕۆژانێک هاوشان و هاوپەیمانمان بوون لە لەنێوبردنی دژبەرانمان بەتایبەت د11عـ.ـش.

تادێت ناڕەزایەتییەكان لەبارەی هەوڵەكانی ترەمپ و تۆم باراك، لەناوخۆی ئەمریكا زیاتردەبێت كە پاڵپشتی شەرع و چەتەکانی و دەوڵەتی تورك دەكەن.