plus4
پێش 16 کاتژمێر
ئیدارەی زیندانەکانی خۆسەر: نەوجەوانەكانی زیندانی ئەقتان دەستیان لە تاواندا هەبووە
ئیدارەی زیندانەکانى هێزهكانى سوریاى دیموكرات (خۆسەر)؛ لهڕوونكردنهوهیهكدا دهڵێت: ئیدارەی زیندانەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیەوێت ئەوە ڕوونبکاتەوە کە بەشێک لەبەندیخانەی ئەقتان لەشاری ڕەققە، ژمارەیەک نەوجەوانیان تێدابووە کە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵییەوە بووە، هەندێکیان دەستیان لەتاوانی جۆراوجۆردا هەبووەو سکاڵای فەرمییان لەسەر تۆمارکرابوو لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
ڕاشیدهگهیهنێت:بەشێکی تریش لهو نهوجهوانانهى لهزیندانهكاندا بوون، لهلایهن د11عـ.ـشهوه ڕێكخرابوون و ئامادهكرابوون بۆ كارى تێكدهرانه.
دەشڵێت: بەهۆی بارودۆخی ئەمنییهوه، ئیدارەی زیندانەکان نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر ئەم نەوجەوانانەی لەناوەندی دەستبەسەرکردنی نەوجەوانانەوە گواستەوە بۆ زیندانی ئەقتان، لەماوەی مانەوەیان لەوێ، مامەڵەی تایبەتیان لهگهڵ دهكراو بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ههوڵدان بۆ چاکسازی لەڕەفتارەکانیان و چاکسازیکردنیان لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوەو دڵنیابوون لەدووبارە تێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگهدا تا ئازادبكرێن.





