plus4
پێش 3 کاتژمێر
دادگای فیدراڵی 24 کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری دوورخستەوەو 4 كانديدىشی گەڕاندەوە كێبڕكێی
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دوورخستنەوەی 24 کاندید لەکێبڕکێی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕاگەیاندو 4 کاندیدیشی بۆ نێو ڕکابەرییەکە گەڕاندەوە، یەکێک لەدوورخراوەکان مەلا بەختیارە کە لەلایەن دادگاکەوە سکاڵاکەی ڕەتکرایەوە.
دادگای فیدراڵی لەدانیشتنەکانیدا کە لەڕۆژانی 19و 20ی 1ی ئەنجامیدا، گفتوگۆی لەسەر 28 تانە کرد کە لەلایەن ئەو کەسانەوە پێشکەشکرابوون، ناویان لە لیستی کاندیدانی سەرۆکایەتیی كۆمار نەبووە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ڕاگەیاندرا.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاند: دادگا بێبەشکردنی 24 تانەدەرى پشتڕاست کردووەتەوەو بڕیاریدا بەگەڕاندنەوەی چوار کاندید كە بریتین لە خالید سدیق عەزیز محەمەد، ئازاد مەجید حەسەن، ڕافیع عەبدوڵڵا حەمید موسا، سالم حەواس عەلی.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی؛ پەرلەمانی پابەند کرد بەگەڕانەوەی ناوی ئەو چوار كەسە بۆ لیستی ئەو کاندیدانەی سەرۆکایەتی کە مەرجەکانی شایستەییان تێدابووە.




