Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
موقتەدا سەدر ئامۆژگاری سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: دەبێت حکومەتی عێراق دۆخەکە بەهەند وەربگرێت و بەم نزیکانە شەڕ لەسنورەکانمان نزیک دەبێتەوە.
داواش دەکات هێز رەوانەی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بکرێت و مەترسییەکە گەورەیە.
ئامۆژگاری سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانیش دەکات خۆیان لەدەستوەردانی راستەوخۆ لەو شەڕە بپارێزن تاوەکو بیانوو نەدەنە دەستی تیرۆرو خاکی عێراق بکەنە ئامانج و دەستدرێژی بکرێتە سەرمان.
موقتەدا سەدر، هەرێمی کوردستان بە ( باکوری عێراق ) ناودەبات





