Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هەسەدە هێزێكی سەربە سوریای تێكشكاندو دیمەشق دەڵێت ئەوان هێرشیانکردووە
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
هێزەكانی سوریای دیموكراتی هێزێكی گروپەكانی سەربە حكومەتی سوریایان تێكشكاند، هەسەدەش ئاشکرایدەکات: لەو شەڕەدا دەیان چەكداری گرووپەكانی سەر بەدیمەشق لەكاتی هێرشکردنیان بۆسەر دێرەزۆر كوژراون.
لای خۆیەوە، سوپای عەرەبیی سوریا دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لەناوچەکانی مەسکەنەو دێرحافر، ناوچەی تەبقەیان لەباشووری ڕەقە وەک ناوچەی سەربازی ڕاگەیاند.
وێڕای ئەوەی خۆیان هێرشیان دەستپێکردووە، دەستەی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا ڕایگەیاند: هێزەکانی هەسەدە بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتباردەکات.
دەستەکە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: ناوچەی ڕۆژئاوای فورات، وەک ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنرێت، پاش ئەوەی هەسەدە هێزەکانیانی لەکاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردووەتە ئامانج.
سوپای سوریا داوا لەهاووڵاتیان دەکات، لەناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات لەپێگەکانی هەسەدە دووربکەونەوە.
لەڕەققەش لەلایەن چەکدارانی سوریاوە هێرشکراوەتە سەر پێگەکانی شەڕڤانان، ئەوەش پێشێلکاریی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانەو هەسەدە داوادەکات هەرچی زووە لایەنە نێوەندگیرەکان بێنە سەرهێڵ و بەر لەپێشیلکارییەکان بگرن.
ئەوەی سەیرە، سوپای عەرەبی سوریا هاوشێوەی ڕاگەیاندراوەکانی سوپای تورکیا، ناوی هەسەدە بەڕێکخراوی پـ.ـەکەکە دەهێنێت، ئەوەش بەشێکە لەڕاگەیاندنی جەنگ دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
🔻 لێرەوە بینەری ڤیدیۆی تێکشکاندنی هێزەکانی سەر بەدیمەشق بن👇
https://t.me/plus4news/35237




