Plus4
پێش 11 کاتژمێر
وەزارەتی بازرگانیی عێراق: هیچ ترسی ناوێت کۆگاکانمان پڕن لەخواردەمەنی
وەزارەتی بازرگانیی عێراقی ترسی دانیشتووانی عێراق دەڕەوێنێتەوەو ئاشکرایدەکات: کۆگاکانی وەزارەتەکە پڕن لەبابەتی خۆراکی و هیچ کەموکوڕییەکیان نییە.
دەشڵێت: بۆ پارێزگاری لەو دۆخە جێگیرەی وەزارەتی بازرگانی، لیژنەی چاودێرییان داناوەو بەپێی خشتەش، خۆراک ڕەوانەی سەرجەم پارێزگاکان دەکرێت و پێویستییەکانی هاووڵاتیان دابیندەکەن تاڕۆڵی هەبێت لەجێگیرکردنی نرخی کاڵاو شتومەک و پێداویستی لەبازاڕەکاندا.
وەزارەتەکە؛ چاودێریی وردی خستووەتە سەر شێوازی هەڵگرتن و بەکۆگاکردنی خواردەمەنییەکان، لەپێناو پاراستن و گەیشتنیان بەدەستی هاووڵاتیان.





