ریش
plus4
berî 1 meh

ئەمشەو سیناتۆر جێمس  ئێلۆری ریش سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران ئەمریکا لەبارەی فڕێدانە خوارەوەی تەرمی كچە شەڕڤانێكی ئاسایشی شێخ مەقسود لە  ئەژماری تایبەتی خۆی لە پلات فۆڕمی X رایگەیاند : هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەم بەرامبەر هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە حەلەب و داوا لە حکومەتی سوریا دەکەم  لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونانە بکات. 

 راشیگەیاند دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، رۆڵی حکومەتی نوێی سوریا و هێزە چەکدارەکانی پاراستنی مافە بنچینەییەکانی هاوڵاتیانیانە، نەک پێشێلکردنیان .