Plus4
پێش 12 کاتژمێر
🔻بەپەلە.. ئەمریكا بۆ شەرع: پابەندی رێككەوتنەكانتان بن لەگەڵ هەسەدە و دەستبەجێ شەڕ رابگرن
تۆم بارام نێردەی تایبەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەتۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس، وێنەیەكی خۆی و ئەحمەد شەرعی بڵاوكردوەتەوەو نوسیوێتی: بەنوێنەرایەتی سەرۆكی ئەمریكا و مارك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شیبانی سەرۆك و وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبومەتەوە و سەبارەت بە پێشهاتەكانی سوریا و قۆناغی مێژویی راگوزەری سوریا گفتوگۆمان كرد.
دەڵێت لەكۆبونەوەكە بە هەردوكیانم وتووە: سەرۆك تڕەمپ دەزانێت ئەم ساتە هەلێكی باشە بۆ بودنیادنانی سوریایەكی نوێ، وڵاتێكی یەكگرتوو كە عەرەب و كوردو دروز و مەسیحی و عەلەوی و توركمان و ئەشوری تێدا بێت، بەرێزو كەرامەتەوە بەشداری كاریگەریان لەدەسەڵات و دامەزراوە ئەمنییەكاندا هەبێت.. هەر لەو روانەگەیە و بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلەش، سزاكانی لەسەر سوریا هەڵگرت تاوەكو پێشكەوێت.
وتوشێتی: ئەمریكا لەرێگەی هەسەدەوە كاری گەورەی لەپێناو لەناوبردنی د11عش كرد و قوربانییەكانی ئەو هێزەش رۆڵی یەكلاكەرەوەی لەبەدیهێنانی دەستكەوتەكانی شەڕی تیرۆر هەبوە.
تۆم باراك دەڵێت: حكومەتی سوریا تەئكیدی كردوەتەوە كە ئەوان پابەندن بەرێككەوتنی ئاداری 2025 بۆ یەكگرتنەوەو تێكەڵكردنی هەسەدە بەسوپای سوریا، تاوەكو مافی كوردو یەكپارچەیی سوریا و سەروەری وڵاتەكە پارێزراو بێت.
باراك نایشارێتەوە كە پێشهاتەكانی حەلەب، ئاڵنگاریین بۆ خاڵەكانی رێككەوتنەكە ئەوەش جێی دڵەڕاوكێیە، داوا لەهەموو لایەنەكان دەكەین ئارام گربن و دەستبەجێ كردەوە شەڕانگێزییەكانیان رابگرن، بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ و بەپێی رێككەوتنی 10ی ئاداری و 1ی نیسانی 2025 لەنێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە، توندوتیژی بەربەست لەبەردەم پێشخستنی سوریا دروست دەكات و هاندەر دەبێت بۆ دەستوەردانی لایەنی دەرەكی كە خزمەتی هیچ لایەنێك ناكات.
تۆم باراك ئەوەشی خستوەتەڕوو كە تیمی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەن بۆ سەرپەرشتی گفتوگۆكانی نێوان هەسەدەو حكومەتی سوریا بەمەبەستی تێكەڵكردنیان و دروستكردنی سوپایەكی نیشتیمانی شەرعی.
ئامانجمان سوریایەكی خاوەن سەروەری و یەكگرتووە، لەگەڵ خۆی و دراوسییەكانیدا بەئاشتی بژێت، یەكسانی و دادپەروەری بۆ هەمووان فەراهم بكات.
نێردەی سەرۆكی ئەمریكا داوای لە وڵاتانی دراوسێی سوریا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد پاڵپشتی ئەو تێڕوانیە بكەن و هاوكاری و هەماهەنگ بن.




