Plus4
پێش ڕۆژێک
گرووپە چه‌كدارەکانی عێراق: چه‌كی مقاوه‌مه پیرۆزه‌و هەرگیز چەکەکانمان دانانێین و گفتوگۆشمان ناکەین
گرووپە چەکدارەکانی عێراق مەرج بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چەکدادان دادەنێن.
لەو بارەیەوە لەبەیاننامەیەکدا دەستەی هەماهەنگیی بەرگریی عێراقی کە پێکهاتوون لەگرووپە چەکدارەکان، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی چارەنووسی چەکەکانیانەوە ڕاگەیاندو بەپیرۆز وەسفیان کردووە.
دەستەکە مەرجی بەدەستهێنانی سەروەریی تەواوی عێراقی داناوە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەسەر ئەم پرسە، تەنانەت لەگەڵ حکومەتیشدا.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەو دەستەیە چەک بەزەمانەت و گەرەنتیی پاراستنی خاک و پیرۆزییەکان ناوزەند دەکات، بەتایبەتی لەوڵاتێکدا کە داگیرکاری تێدا بەردەوامە.
خاڵێکی سەرەکیی بەیاننامەکە دەڵێت: هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەبارەی چەکەکانمانەوە لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکانەوە ڕەتدەکەینەوە.
دەستەکە دەڵێت: دانووستاندن لەسەر ئەم پرسە، تەنانەت لەگەڵ حکومەتی عێراقیشدا، تەنها دوای بەدەستهێنانی سەروەریی تەواوی وڵات و ڕزگارکردنی لەهەموو جۆرەکانی داگیرکاری و هەڕەشەکانی دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پرسی سنووردارکردنی چەک بەدەستی گرووپەکانەوە، یەکێکە لەبابەتە سەرەکییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ئەمریکا هەڕەشەی جددی لەوبارەیەوە گەیاندووەتە لایەنە سیاسییەکان.
مقاوه‌مه‌ی عێراق كه له‌شه‌ش گرووپی چه‌كداری پێكهاتووه، جه‌ختده‌كاته‌وه كه چه‌كی مقاوه‌مه چه‌كێكی پیرۆزه‌و هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ده‌شڵێت: گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چه‌كی مقاوه‌مه‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش ناكه‌ین، ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت كه عێراق سه‌روه‌ریی ته‌واوی هه‌بێت و له‌هه‌ر جۆرێك له‌جۆره‌كانی داگیركه‌رو هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕزگاری بووبێت.
لەبەیاننامەیەکی توونددا ڕایانگەیاند: چەکەکانمان هێڵی سوورن و ڕێگە بەهیچ لایەنێکی دەرەکی نادەین باس لەداماڵینی چەکەکانیان بکات.





