بەنگین
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەنگین رێکانی: شەش مانگە لەپارەی خۆم بانزین دەکڕم

 

بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت: دۆخی دارایی عێراق خراپەو شەش مانگیشە لەپارەی خۆم بانزین و چای و ئاو دەکڕم.

 

دەشڵێت: عێراق ئەوەندە بێ پارەیە ئەوەتا شەش مانگە تەیف سامی یەک دیناری بە وەزارەتەکەی من نەداوە و بانزین و خەرجی خۆم و پاسەوانەکانم لەپارەی خۆم خەرج دەکەم.

 

وەزیرەکەی پارتی ئەوەش دەڵێت: وەزارەتەکەی پارەیەکی زۆر قەرزارەو سێ ترلیۆن دینار پارەی کۆمپانیا بیانییەکان قەرزدارە.